Hemn Baban
06 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2019
هه‌ولێر - AA
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی ئانادۆڵو، فه‌رمانگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر راسپێردراون بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر كار به واژووی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بە وەکالەت رێبوار تاڵه‌بانی نه‌كه‌ن.
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان جه‌مال مه‌ولود رایگه‌یاند کە، بڕیاره 8ی ئه‌م مانگه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ببه‌ستێت و، دوو ته‌وه‌ر گفتوگۆییان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
جه‌مال مه‌ولود باپیر له‌وباره‌یه‌وه به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "بڕیاره سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازبكات و تیایداجگه له کاراکردنەوەی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، باسی لابردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای کەرکووک بە وەکالەت رێبوار تاڵه‌بانیش ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌رچوو".
بۆ كۆبوونه‌وه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك پێویستی به ئاماده‌بوونی 21 ئه‌ندام له کۆی 41 ئەندامی ئەنجوومەن هه‌یه، له ئێستاشدا به‌پێی قسه‌كانی جەمال مه‌ولود باپیر 17 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن واژووییان بۆ لابردنی رێبوار تاڵه‌بانی كردووه.
پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه له پاش رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و لێكه‌وته‌كانییه‌وه، كه‌ركووكییان به‌جێهێشتووه و پێیانوایه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان له كه‌ركووك نییه و، پارتیش سووتره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه" و، بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێش ئه‌و به‌رواره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئەنجوومەنەکە به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌نجوومه‌ن كۆنه‌بێته‌وه.
جه‌مال مه‌ولود باپیر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رۆژی سێشه‌ممه كۆده‌بینه‌وه و بڕیار له‌سه‌ر لابردنی رێبوار تاڵه‌بانی ده‌درێت و توركمان و عه‌ره‌به‌كانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ دانیشتنه‌كه نیشانداوه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت" به‌پێی یاسا له‌كاتی به‌تاڵیی پۆسته‌كه ئه‌وا به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كان ده‌كات به‌و پێیه من ده‌بمه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت".
سه‌باره‌ت به كاریگه‌رییه‌كانی ئاماده‌نه‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له شاره‌كه، جه‌مال مه‌ولود بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت کە ئه‌و قسانه‌ی سه‌باره‌ت به دیاریكردنی حه‌سه‌ن تۆران بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك دوورن له‌راستییه‌وه و، جەختیش لەوە دەکاتەوە کە ده‌بێت پۆسته‌كان به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌رسێ پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی شاره‌كه دیاری‌بکرێت.
له‌مه‌ڕ دانانی كه‌سێك له‌جێی راكان جبووری بۆ پارێزگاری كه‌ركووك كه به‌هۆی بوونی به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پۆسته‌كه‌ی به‌به‌تاڵی ده‌مێنێته‌وه، جه‌مال مه‌ولود باپیر گوتی: "هێشتا هیچ قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا کارا بكرێته‌وه ئه‌و پرسه‌ش قسه‌ی لێوه‌ده‌كرێت و رێككه‌وتنی له‌سه‌ر ده‌كرێت".
25ی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو هه‌رێمی كوردستان پڕۆسه‌ی ریفراندۆمی ئه‌نجامدا و كه‌ركووك و ناوچه كێشه لهسهرهكانیشی گرته‌وه، ئه‌م ریفراندۆمه له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌نووسی كوردستان بووه هۆی ئه‌وه‌ی سوپای عێراق هێرش بكاته سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و له كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستی داعش بوون و كه‌وتنه‌وه ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه، ده‌ربهێنرێن و، بخرێنه‌وه ژێر ركێفی حكوومه‌تی عێراق و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكیش په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی ناوه‌ند هێنده گرژبوون كه گه‌یشته ئابڵوقه له‌سه‌ردانان و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان و چه‌ندین سزای دیكه له‌سه‌ر هه‌رێم.