Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
19 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 20 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جه‌هه‌په و ئییی پارتی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانییه‌كاندا كه 31ی ئادار به‌ڕێوه‌ده‌چێت، رێكده‌كه‌ون.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه جه‌هه‌په و ئییی پارتی له‌سه‌ر 22 گه‌وره‌شار رێككه‌وتوون و له شاره‌كانی ئیستانبوڵ، ئه‌نقه‌ره، ئیزمیر و ئادانا جه‌هه‌په كاندیدی ده‌بێت و ئییی پارتی له شاره‌كانی قۆنیا، قه‌یسه‌ری، كۆجائه‌لی، باڵكهسیر و عه‌نتاب كاندیدی ده‌بێت.
جه‌هه‌په زیاتر له 900 كاندیدی سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی راگه‌یاندووه كه 18یان گه‌وره‌شار و 38یان شارن.
جه‌هه‌په بۆ شاری ئیستانبوڵ ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، ئه‌نقه‌ره مه‌نسور یه‌ڤاش و ئیزمیر تونچ سۆیه‌ری كاندید كردووه و ته‌نها سێرت و هه‌ندێك له شارۆچكه و ناحیه‌كان ماوه كاندیدیان بۆ دیاری بكات.
ئییی پارتیش دوایین ناوه‌كانی لیستی كاندیده‌كانی دیاریی ده‌كات و تا ئێستا ناوی 543 كاندیدی راگه‌یاندووه كه 14یان گه‌وره‌شار، 28یان شار، 403 شارۆچكه و 98 ناحیه له‌خۆده‌گرێت.
ئییی پارتی و جه‌هه‌په له هه‌ندێك له شارۆچكه گهورهكانیشدا رێككه‌وتن ئه‌نجام ده‌ده‌ن.