Hemın Othman Mohammed
02 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتی ئاك پارتی، هارون كاراجان رایگه‌یاند: "ئه‌و كۆكوژییهی له میانمار دژ به موسڵمانانی ئاراكان ئه‌نجام ده‌درێت هه‌مووانی نیگه‌ران كردووه. ئه‌و كۆكوژی و ناخۆشیه به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. پێویسته ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ری نه‌بین".
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه و له‌چوارچێوه‌ی جه‌ژنه پیرۆزه له‌نێوان پارته سیاسییه‌كاندا، شاندێكی جه‌هه‌په به سه‌رۆكایه‌تی له‌ڤه‌نت گۆك، بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه سه‌ردانی ئاك پارتی كرد و، له لایه‌ن كاراجان و شاندی یاوه‌ریه‌وه پێشوازی لێكرا.
گۆك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جه‌ژنه‌كان یه‌كێكن له جوانترین نه‌ریته‌كانی جیهانی ئیسلام له‌رووی په‌ره‌پێدانی خۆشه‌ویستی و رێز كه كه‌سه‌كان بۆ یه‌كتریان هه‌یانه.
گۆك ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌رچی زووه قۆناغی باری نائاسایی كۆتایی پێبێت كه دوای 15ی تهمووز له‌پێناو داهاتووی وڵات راگه‌یه‌نراوه.