واشنتۆن
کۆشکی سپی بەیاننامەی ھاوبەشی وڵاتانی جی٧ی بڵاوكردهوه و تێیدا سهركۆنهی ناردنی هێزی سهربازی لهلایهن وڵاتی روسیاوه بۆ ههرێمی كریمیا له ئۆكراینا سهركۆنهكراوه.
بەیاننامەکە دهڵێ: "پێشێلکردنی سنوری ئۆكراینا لەلایەن روسیاوە ئەوە دەگەیەنێ کە رووسیا پێچەوانەی رێکەوتنامەی نەتەوەیەکگرتوەکانە کەلەساڵی ١٩٩٧ لەگەڵ ئۆکرانیا ئیمزاکراوە، روسیا دەتوانێ نیگەرانیەکانی لە بارەی ناوچەکە یان پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ راستەوخۆ لە گەڵ ئۆکرانیا یان لە رێگەی نەتەوەیەکگرتوەکان یان لە رێگەی ئاسایشی ئەورووپا یا لە ژێر پاراستنی کاری ھاوبەشی نێودەوڵەتی چارەسەر بکا."
کۆمەڵەی جی ٧ لە بەیاننامەیەکدا بانگەوازی بۆ وڵاتان کردووە کە پێویستە بە بەرپرسیارێتیەوە لە مەسەلەکە بڕوانن، ھەروەھا چالاکیەکانی روسیا لە ئۆکرانیا مانای پێشێلکرنی پرەنسبپەکانی کۆمەڵەی جی٧ و جی٨.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.