سلێمانی
شێخ محەمەد بەرزنجی پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامی لە ئامادەیی شیرینی کچان لە شاری سلێمانی دەنگیدا و دواتر لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەدا سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست دێنن.
شێخ بەرزنجی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٩ توانیمان سەرکەوتن بەدەستبھێنین، لەم جارەشدا بە پشتیوانیی خوا سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست دەھێنین".
پێشەوای کۆمەڵی ئیسلامی ھیوای خواست ھەڵبژاردن ببێتە مایەی کۆکردنەوەی ھەموو لایەنەکان و رایگەیاند "ھەرکاتێک سەرکردەکان لەناو خۆیاندا یەک بوون، ئەوا گەلیش یەک دەبێ".
لای خۆیەوە محەمەد فەرەج ئەمینداری گشتیی یەکگرنووی ئیسلامیی کوردستانیش دوای دەنگدان لە شاری ھەولێر باسی لەوە کرد حزبەکەی سەرکەوتن بەدەست دێنێ و گوتی "پێمان وایە یەکگرتوو یەکەم دەبێت لە ناو لایەنەکان لە زیادبوونی رێژەکەمان".
ھەروەھا ئەمینداری پێشووی یەکگرتووی ئیسلامی سەڵاحەدین محەمەد بەھادین دوای بەشداریکردنی لە دەنگدان لە بنکەی شیرین لە شاری سلێمانی، بۆ ڕۆژنامەنوسان دواو گوتی "لەگەڵ ھەموو تێبینییەک کە ھەمانە لەسەر پرۆسەکە، بەڵام ھەڵبژاردن ھەنگاوێکی گەورەیە بەرەو گۆڕانکاری و باشترکردنی ژیانی ھاووڵاتیان و پێگەی ھەرێم لە دەرەوە".
بەھادین گوتی "ھیوادارین پرۆسەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوە بچێ، ئەنجامەکانیش ھەرچۆن بێ ھەمووان قبوڵی بکەن".
ئاماژەی بەوەش کرد پرۆسەی سیاسی لە ھەرێم پێشکەوتنی بەخۆوە بینیوە، بەڵام پێویستی بەزیاتر ھەیە.