Hamit Hüseyin
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2017
هەولێر - AA
له په‌یامێكدا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و تاوانانه ده‌كات كه له دژى هاووڵاتییان و موسوڵمانانى ڕۆهینگیا له میانمار ئه‌نجام ده‌درێن و هاوسۆزى و پشتگیری‌یان بۆ ده‌رده‌بڕێت، داواش ده‌كات كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رێگه له‌و تاوانانه بگرێت.
ده‌قی پەیامەکەی ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان:
"ئه‌و تاوانانه‌ى له كوشتن و راوه‌دوونان و ده‌ربه‌ده‌ركردن دژى هاووڵاتییانى سڤیل و موسوڵمانانى رۆهینگیا له میانمار ئه‌نجام ده‌درێن، به توندى سه‌ركۆنه‌یان ده‌كه‌ین. گه‌لى كوردستان كه كاره‌ساتى كیمیاباران و ئه‌نفال و تاوانه‌كانى داعشى دژ به خوشك و برایانى ئێزدى و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى كوردستان بینیوه، له نزیكه‌وه هه‌ست به ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانى موسوڵمانانى رۆهینگیا ده‌كات و هاوسۆزى و پشتیوانی‌یان بۆ ده‌رده‌بڕێت.
مایه‌ى نیگه‌رانییه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى نه‌یتوانیوه رێگه له‌و تاوانانه بگرێت و دووباره و چه‌ندباره ده‌بنه‌وه، بۆ رێگرى له‌و تاوانانه داواكارین هه‌نگاوى جددى بگیرێته به‌ر و كۆتایى به تراژیدیا و كاره‌ساتى خه‌ڵكى سڤیل و بێده‌سه‌ڵاتى ڕۆهینگا بهێنرێت و تاوانباران به سزاى خۆیان بگه‌یه‌نرێن.
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
7/9/2017