Muhammed Ali Kamal
27 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2022
هەولێر -AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ئاشكرایكرد، به‌شێكیان له‌و ٢،٥ ملیار دۆلاره گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له بانكێكی حكوومه‌ت دزرا.
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له به‌غدا پایته‌ختی عێراق سازیكرد، محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌گه‌ڵ پاره گهڕێندراوهكاندا ده‌ركه‌وت.
سوودانی رایگه‌یاند: "لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی لێكۆڵینه‌وه توانییان ده‌سته‌به‌ری گێڕانه‌وه‌ی ١٨٢ ملیار دینار (١٢٤ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار دۆلار) له‌و پاره‌یه بكه‌ن كه دزرابوو". جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له دزینی پاره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی حكوومه‌ت هاوكار بوون.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه كرد، نور زوهێر كه له ئێستادا له گرتووخانه‌یه، به مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پارانه‌ی دزیویه‌تی به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت و تا ئه‌و كاته‌ی سه‌رجه‌م بڕه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له‌ژێر چاودێریی هێزه ئه‌منییه‌كاندا ده‌بێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش، دوای گێڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پاره دزراوه‌كان، درێژه به دادگاییكردنی نور زوهێر ده‌درێت.
١٦ی تشرینی یه‌كه‌م بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرابوو ٢،٥ ملیار دۆلاری فه‌رمانگه‌ی باجی گشتیی له بانكێكی حكوومییه‌وه دزراوه.