چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لەڕێی هەڵکەندنی تونێلێکی ٣٠٠ مەتری، گەیشتنە نزیک سوپای سوریا و هێرشیان بردوونەتەسەر.
هێرشەکە لە لایەن یەکینەکانی سەر بە بەرەی ئیسلامی ئەنجامدراوە.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن کە ناوی "زەلزەلە" یان لێنابوو، پاش گەیشتنیان بە و تونێلە، لەڕێی چاندنی تەقەمەنیەکی زۆر زیانێکی گەورەیان بە هێزەکانی ئەسەد گەیاندووە. دوای شەڕێکی گەورە، هێزەکانی ئۆپزسیۆن دەستیان گرتووە بەسەر ئەو بارەگایەی رژێمی سوریا کە بە قەڵای سوپای سوریا ناسرابوو لە حەلەب.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.