كۆبانێ
لە کۆتایی مانگی رابردوو به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له شه‌ڕی دژی داعش، ھێزێكی پێشمەرگە له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بە چەکی قورس بەروە کۆبانێ بەڕێکەوت و دوای دوو رۆژ گەیشتنە ئەو شارە.
له‌مباره‌وه عه‌مید ئەحمەد گەردی یه‌كێك له پله‌دارانی هێزی پێشمه‌رگه لە کۆبانێ لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "باردودۆخی کۆبانی ئێستا بەرەو باشی دەڕوات و لە چەند گوندێکیش ئێستا شەڕ له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤانانی یهپڤهكه له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش بەردەوامە."
عه‌مید ئه‌حمه‌د گه‌ردی هه‌روه‌ها گوتی: "ھێزەکانی پێشمەرگە و یەپەگە پێکەوە شەڕ دەکەن و پەیوەندی ئێمە لەگەڵ یەکتر زۆر باشە و ئێمە لە بەر ئەوەی چەکی قورسمان بردووە، زیاتر بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كه‌ین."
لە بارەی پێشکەوتنەکانیش گوتی: "ھەر لە رۆژی یەکەمەوە لە ھەندێك شوێن بەرەو پێشچوون ھەبووە و ئێمە و لایەنەکانی دیکە لە کۆبانێ ئێستا خەریکی پلانێکین و لە ماوەیەکی نزیکدا ھەواڵی دڵخوشکەر راده‌گه‌یه‌نین."
ھەروەھا گەردی گوتی: "پەیوەندی پێشمەرگە لە گەڵ ھەموو لایەنێک باشە و ژورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی یەپەگە و سوپای ئازاد و پێشمەرگە پێكهێنراوه."
لەبارەی جموجۆڵی داعش‌یش گوتی: "ئێستا زانیاری ھەیە کە چەکدارانی داعش جموجۆڵیان ھەیە و نزیکەی ٥٠٠ چەکداری خوی بۆ ئەو سنووری ھێناوە و تا ئێستا ٤ ھێرشیان کردووە و خوشبەختانە شکستیان خواردووە."
لەبارەی ئەو ناوچانەی کۆبانی کە لە دەست داعشن، گه‌ردی گوتی: "ھەندێك ناوچە کەوتوونەتە دەست داعش لە ماوەیەکی نزیکدا بە یارمەتی فرۆکە جەنگییەکانی ھاوپه‌یمانان و یه‌په‌گه و سوپای ئازاد رزگاری دەکەین."