به‌رلین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك والته‌ر شتایمنهر له ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "له دانووستانه‌كاندا له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران چاوه‌ڕێم ده‌كرد كۆتایی به كێشه‌كان بێت به‌ڵام رووی نه‌دا".
شتاینمه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه له دانووستانه‌كانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له ڤیه‌ننا نه‌گه‌یشتنه ئه‌و خاڵه‌ی كه ئاره‌زوویان ده‌كرد به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كان وای كرد لایه‌نه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی وا نییه چاره‌سه‌ر نه‌كرێ و گوتی: "ساڵی پێشوو له تێكڕای 9 ساڵدا سه‌ركه‌وتنی زۆر به‌ده‌ست هێنرا. له‌به‌ر ئه‌وه دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر ئه‌سته‌م نییه به‌ڵكو هێشتا ده‌توانرێ بێته ئاراوه".
له‌لایه‌كی تره‌وه په‌رله‌مانتاری پارتی یه‌كگرتووی دیموكراتی مه‌سیحی ئه‌ڵمانیا فیلیپ میسفێلده‌ر سه‌باره‌ت به ناردنی چه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند كه پێویسته به باشی بیر له‌وه بكرێته‌وه كه هاوكاریی چه‌ك بۆ كام لایه‌ن ده‌كرێ له ناوچه‌كه‌دا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌رێمی كوردستان هاوپه‌یمانێكی متمانه‌پێكراوه و بۆ ئه‌مه‌ش خۆشحاڵی خۆی ده‌بڕی و گوتی: "له‌باره‌ی نه‌ناردنی چه‌ك بۆ په‌كه‌كه كه یه‌كێكه له هێڵه سووره‌كانی ئێمه، خۆشحاڵین و پێویسته گوێ له داواكاری و هۆشداری توركیا بگرین به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه".
ئه‌ڵمانیا له چوارچێوه‌ی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی دژ به داعش نزیكه‌ی 70 ملیۆن یۆرۆی وه‌ك هاوكاریی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كردبوو و دواتر راهێنانی چه‌كی به 32 پێشمه‌رگه دا له ویلایه‌تی باڤێرا.