بەغدا
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لە لایەن وەزیری دەرەوەی عێراق ھۆشیار زێباری و ژمارەیەک لە بەرپرسانی عێراقی و باڵیۆنی تورکیا لە بەخدا پێشوازی لێکرا.
دواتر ئەحمەد داودئۆغڵو سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالیکی کرد و ھەردوولا کۆبوونەوەیەکی یەک سەعاتیان بەڕێوەبرد.