قاهیرە
دوای كودەتا لە میسر یەكێك لە زاناكانی ئەزھەر بیروبۆچوونێكی جیاوازی دەربری و پالپشتی ئەم كودەتایەی كرد.
ئیستانبول- دوای روودانی كودەتا لە میسر ، شێخ ئاحمەد تەییب لە ئەزھەر دوای ئابدولفەتاح ئەل سیسی دووەمین سەركردەی سوپای میسربە وتارێك پالپشتی خۆی بۆ كودەتا نیشان دا، شێخیش ھاورایی بۆ كودەتاكە پیشان دا.
بە ھۆی ئەم ھەلوێستەی شێخ ئاحمەد بۆ ئەم كودەتا بووە جیگە نیگەرانی زاناكانیترلە ئەزھەر.
جەبھەی زاناكانی ئەزھەر بە وتارێك رایگەیاند كە پالپشتی شێخ ئاحمەد بۆ ئەم كودەتایە بە توندی ئیدانە دەكەن و ئەمە بە ناپاكی وەسف دەكەن.
دكتۆر سەلاح سولتان سكرتێری گشتی ئەنجومەنی بالای كاروباری ئیسلامی لە ئەزھەر لە كۆبوونەوەیەكی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند:" ئێمە وەكو زانایانی ئەزھەر ئەم رووداوە بە كودەتا ناوزەند دەكەین وبە ناشەرعی دایدەینێین و بە توندی ئیدانەی دەكەن."
جەمال عبدولاح مامۆستای زانكۆی ئەزھەر رایگەیاند:" ئەم كودەتایە دژی یاسا و دیمۆكراسییە."
ئیمران نەزەل نووسەرێكە لە میسر لە تۆری ئینتەرنەت وتارێكی لە ژێر ناونیشانی پێگەی زاناكانی ئەزھەر لەم كودەتایە دا بلاو كردەوە. ئەوەی خستەروو كەھندك لە زاناكانی ئەزھەر لە شۆرەشی میسردا رۆلێكی گرنگیان ھەبووە و ھەرگیز قەبول ناكەین پالپشتی ئەم كودەتا یە نایاسایی و ناشەرعییە بكەن.