گەرمیان
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاشكرای كرد كه رۆژ دوای رۆژ چەكدارانی داعش لە سنوری پارێزگهی دیالە لاوازتر دەبن و بە بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو توانای هێرشكردنیان نەماوە، ئەمەش بەهۆی بۆردومانی سەختی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و فرۆكە جەنگییەكان بۆسەر بنكە و موڵگەكانیان.
لهمبارهوه كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "چەكدارانی داعش رۆژ بەرۆژ لاوازتر دەبن و ئێستا لە هیچ قۆڵ و میحوەرێكی سنوری پارێزگای دیالە توانای هێرشكردنیان نەماوە، ئەمەش بەهۆی بۆردومانی سەختی فرۆكە جەنگییەكان و سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان، چونكە تەواوی بنكە و موڵگەكانیان كراونەتەوە ئامانج و زیانی زۆریان پێ گەیشتووە.
كهریم علی ههروهها گوتی: "بەدرێژایی هەفتەی رابردوو هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بە هاوبەشی توانیویانە چەند شوێنێكی سنوری پارێزگای دیالە لەدەست چەكدارانی داعش ئازاد بكەن بەتایبەت ناحیەكانی سلێمان بەگ و دەشتاییەكانی تبج لە سنوری ناحیەی قەرەتەپە، ئەمە جگه لە شكاندنی گەمارۆی سەر ناحیەی ئامرلی و گەیاندنی كۆمەك و هاوكاری بۆ دانیشتوانەكەی كە ماوەی زیاتر لە دوومانگ بوو لەلایەن چەكدارانی داعشەوە گەمارۆ درابوون."
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ئاماژەی بهوەش كرد كه چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش زۆربەی شوێنە دیارەكانیان لەو دهڤهرانهی كە دەستیان بەسەرداگرتبوو، تەقاندۆتەوە بەتایبەت شوێنەوار و مەزارگەكان.
بەپێی زانیاریەكانی ئاژانسی ئەنادۆلو هەفتەی رابردوو بۆ یەكەمجار هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بە هاوبەشی و پاڵپشتی فڕۆكەی جەنگی هێرشیان كرده سەر چەكدارانی داعش لە سنوری پارێزگای دیالە دەستپێكرد و توانیان ناحیەی سلێمان بەگ و چەند شوێنێكی دیكەی ستراتیژی كۆنترۆڵ بكەنەوە.