ئەحمەد جەربا، سەرۆکی ئیئتیلافی نیشتمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، بۆ شەشداری لە بیست و پێنجەمین لوتکەی یەکێتیی عەرەب، سەردانی کوێتی کرد و لەوێ لەگەڵ ئەخزەر ئیبراهیمی، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سوریا کۆبوویەوە.
جەربا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، باسی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئیبراھیمی کردووە و دەڵێ: شاندی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ھەموو ئەرکەکانی سەر شانی لەبارەی چارەسەری قەیرانی سوریا بە رێگەی سیاسی، بە جێهێناوە. بەڵام رژێمی سوریا ھەمیشە رێگری چارەسەری سیاسی قەیرانەکە بووە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.