ھەولێر
ئەمڕۆ ٢٨ی نیسان لە سەرتاسەری عێراق و ھەرێمی کوردستان دەنگدانی تایبهت بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکانی ههرێم و پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد.
لە ھەرێمی کوردستان ١٩١ ھەزار کەس لە وەزارەتی پێشمەرگە، وەزارەتی ناوخۆ، نەخۆشخانەکان و گرتووخانەكان ئەمڕۆ مافی دەنگدانیان ھەیە. بە جۆرێ ١٠٢ ھەزار پێشمەرگە لە سەرتاسەری ھەرێم دەنگ دەدەن.
لە ھەولێر شەش بنکەی دەنگدانی تایبەت ھەیە.
بە پێ زانیارییەکانی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە بنکەکانی دەنگدان ئامێری ئەلکترۆنی دەنگدان بۆ ھەر تاکێک نزیکەی چوار خۆلەک کات دەبات ئەویش وای کردووە کە دەنگدەر لە رێزەکانی دەنگدان بێزاری خۆی دەرببڕێ و ببێته هۆی دروستبوونی قهلهباڵغی.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.