Hemn Baban
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
هه‌ولێر - AA
دیار نییه ئه‌و هێزه ئه‌مریكییه به‌ره‌و هه‌ولێر یان كه‌ركووك چوون، به‌ڵام له مه‌خموور نه‌ماونه‌ته‌وه.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌یشتنی هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا بۆ قه‌زای مه‌خموور و جێگیربوونییان له سنووری ئه‌و قه‌زایه، به‌رپرسێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت هێزه‌كه له مه‌خموور نه‌ماونه‌ته‌وه.
شه‌وی دوێنێ دووشه‌ممه هێزێكی سه‌ربازیی گه‌وره‌ی ئه‌مریكا كه له ده‌یان ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سه‌ربازیی پێكهاتبوون گه‌یشتنه مه‌خموور، هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی عێراقیشییان له‌گه‌ڵدابووه و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی دیكه رۆیشتوون و له مه‌خموور نه‌ماونه‌ته‌وه.
به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ره‌شاد گه‌ڵاڵی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند "دوێنێ شه‌و كاتژمێر 10 و نیو بۆ 11ی هێزێكی گه‌وره‌ی هاوبەشی ئه‌مریكی و عێراقی له قه‌زای شه‌رگات سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه‌وه هاتوونه‌ته مه‌خموور و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی دیكه چوون، به‌ڵام ئه‌و هێزه رێگه‌ی مه‌خموریان گرتووه و بۆ مانه‌وه له قه‌زاكه نه‌هاتبوون".
گه‌لاڵی گوتیشی "هێزه‌كه هێزێكی گه‌وره بووه و له ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی پێكهاتبوون و له كهندیناوهوه به‌ره‌و شوێنێكی دیكه رۆیشتوون جا نازانرێت به‌ره‌و هه‌ولێر یان كه‌ركووك چوون، به‌ڵام هێزه‌كه له قه‌زای مه‌خموور نه‌مانه‌وه وه‌كو بڵاوكرایه‌وه گوایه له مه‌خموور جێگیركراون".
به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌خمووری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه هێزه‌كه چه‌ندین جۆری چه‌كییان له قورس و سووك پێ بووه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هێزێكی هاوپه‌یمانان بە سەرکردایەتی ئه‌مریكا گه‌یشتنه ناوچه‌ی شنگال و له چیای شنگال جێگیركران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌فین دزه‌یی رایگه‌یاند ئه‌و هێزه له‌چوارچێوه‌ی" پاراستنی ناوچه‌كه" هاتوون.