Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
03 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2017
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه سزا نوێكانی ئه‌مریكا به نایاسایی و هه‌نگاوێكی بێ ئومێدانه ده‌بینن و، گوتی: " كه‌س له‌وه گومانی نه‌بێت كه رووسیا هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گيرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی".
له لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، دمیتری پێسكۆڤ باسی له‌و پرۆژه یاسایه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ واژووی كردووه بۆ فراوانكردنی سزاكانی سه‌ر رووسیا، ئێران و كۆریای باكوور.
دمیتری پێسكۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه سزا نوێكانی ئه‌مریكا به نایاسایی و هه‌نگاوێكی بێ ئومێدانه ده‌بینن و، گوتی: "هه‌موو وڵاتان به ئێرانیشه‌وه هه‌وڵی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر ئه‌م سزا نایاساییانه".
ناوبراو ئه‌وه‌یشی دووپاتكرده‌وه كه كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت رووسیاش هه‌موو كارێكی پێویست ده‌كات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و، گوتی: "پاش سزاكانیش به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی ببینه هاوبه‌شێكی جێ متمانه بۆ ئاسایشی وزه‌ی ئه‌ورووپا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی رووسیا، دمیتری مێدڤێدیڤ دوێنێ له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه به هۆی سزا نوێكانی سه‌ر رووسیاوه ئیدی ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌ماوه و، گوتی: "ئه‌مریكا به‌و هه‌ڵمه‌تی سزایه جه‌نگێكی بازرگانی ته‌واو گشتگیری به‌رامبه‌ر رووسیا ده‌ستپێكردووه".