عەنتاب
وەزیری بەرگری حکومەتی کاتی سوریا ئەسەد مستەفا گوتی: "حەفتەی رابردوو ھەر یەک لە وەزارەتی بەرگری و سەرۆکایەتی سوپای ئازادی سوریا کۆبوونەتەوە و سوپای ئازادیان سەر لە نوێی دامەزراندۆتهوه و بەھێزتریان کرد، پێکھاتە جیاجیاکانی سوپای ئازادیان دامەزراند و ئەنجومەنی سەربازی شارەکانیش دامەزراون."
ئەسەد مستەفا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری عەنتاب کە تێیادا سوپاسالاری سوپای ئازادی سوریا عەبدوللیلا بەشیریش ئامادە بوو گوتی: "لە سێیەمین ساڵەی شۆڕشی سوریادا ھێشتا شۆڕشگێران لە بەرامبەر زاڵمان وەستاون. بێگومان رۆلی ژن و منداڵانیش لە شۆڕشی سوریادا رۆلێکی زۆر گرنگە، گەلی سوریا بۆ ماف و ئازادییەکانی خۆی دهخوازێ سوریا لە دەستی رژیمی بەشار ئەسەد رزگار بکا، خەڵک وەکو رابردوو نییە داوای یەکسانی، ماف و ئازادی دەکا، داوای پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی ھەموو پێکھاتەکانی سوریا دەکا، وەکو نامەی منداڵانی دەرعا کە نووسییانبوو دەمانەوەێ رژیمی بەشار نەمێنێ، ئێمەیش دەمانەوێ ئەو رژیمە لە سوریا نەمێنێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.