ئەستەنبول
ئاژانسی ئانادۆڵو لەبارەی پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی عێراق بەسەرۆكاییەتی حەیدەر عەبادی و تێڕوانن بۆ داهاتووی پرۆسەی سیاسی و گەلی عێراق ،دیمانەیەكی لەگەڵ جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق تارق هاشمی لە شاری ئەستەنبوڵ وڵاتی توركیا سازكرد.
لە دیمانەیەكەدا هاشمی رەخنەی لە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەتەكەی عەببادی گرت و بە " سڵقی سپی" ناوبرد و گوتی: " بەرنامەی حكومەتی تازەی عێراق هیچ زەمانەتێكی نێودەوڵەتی پێوە دیار نییە لەوەی عەببادی پابەندی بێت."
جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق ئاماژەی بە هەلێكی گونجاو بۆ چارەسەری قەیرانی تیرۆر و توندڕەوەكان بەبێ ئەوەی پێویستی بە كاری سەربازی نێودەوڵەتی بێت دا و گوتی: " لە رێگەی دامەزراوێكی دادوەری و یەكسانی سەربەخۆ بۆ عەرەبی سوننە، دەتوانرێ رێكخراوی داعش و هاوشێوەكانیشی لە عێراق دەربهێنرێن و لە ناویش ببرێن، لە بەر ئەوەی دادپەروەری بۆ عەرەبی سوننە، وا دەكات عەرەبی سوننە خۆی بەرپرسیارییەتی دەركردنی داعش لە عێراق بگرنە ئەستۆ، كە ئەمەش هیچ پێویستی بە كاری سەربازی نێودەوڵەتی نییە."
هاشمی درێژەی پێداو گوتی: " ئەو ستەم و وزڵمە كە لە لایەن حكومەتەكەی مالیكی بەرامبەر بە عەرەبی سوننە و توركمان كرا، وای كرد ئەو دوو پێكهاتەیە لە ناو میانڕەویی و لێبوردن دەربچن و بەرەو توندڕەوی هەنگاو بنێن ئەویش لە رێگەی پێشوازیكردنیان لە رێكخراوی داعش كاتێ پارێزگای موسڵی كۆنترۆڵكرد."
لە كۆتایی قسەكانیدا هاشمی دڵتەنگی خۆی بۆ ئەو زوڵم و ستەم دەربڕی كە لە عێراق بەرامبەر بە عەرەبی سوننە ئەنجامدەدرێت و هیوای خواست حكومەتی داهاتوو هەموو بەرپرسیارییەتێك بۆ بەدی هێنانی ئاشتی و سەقامگیری و ئارامی بۆ هەموو پێكهاتەكانی گەلی عێراق بەبێ جیاوازی بگرێتە ئەستۆ.