سلێمانی
ئەمڕۆ دوو شەممە، بەبۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر خۆپیشاندان و رووداوەکانی ١٧ی شوبات، لە شاری سلێمانی چەند چالاكییەك بەڕێوەچوو.
سەرەتا لەگۆڕستانی گردی سەیوان لەناوەڕاستی شاری سلێمانی، ڕێوڕەسمێكی تایبەت لەسەر گۆڕی (ڕێژوان عەلی) یەكەم قوربانیی خۆپیشاندانی رۆژی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ بەڕێوەچوو. لە ڕێوڕەسمەكەدا چەند گوتارێك خوێنرانەوە.
حاجی عەلی، باوكی ڕێژوان گوتی: "داخوازیی كەسوكاری شەهیدان بۆ حكومەت نەهێشتنی گەندەڵییە. بە هیچ شێوەیەك سازش لەخوێنی ڕۆڵەكانمان ناكەین و پێویستە حكومەت بكوژان ڕاپێچی دادگا بكا."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.