سلێمانی
ئەمڕۆ یەكشەممە قائیمقام و لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ نوێنەری قەوارە سیاسییەكانی سلێمانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕوداوەكەی دوێنێ شەوی تەقەكردن لەبارەگای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێوشوێنەكانی لیژنەكە بۆ ڕۆژانی داهاتووی بانگەشە و ڕۆژی هەڵبژاردنكۆبوەوە.
دوا كۆبوونهوه قائیمقامی سلێمانی ئاوات محەمەد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی ئەنجامی كۆبونەوەكەوە گوتی: "لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆمان لهبارهی ڕەخساندنی كەشێكی ئارامتر بۆ ڕۆژانی داهاتووی بانگەشە و ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاكان لەكۆتایی ئەم مانگەدا كرد."
قائیمقامی سلێمانی جەختی لهوه كردەوە كه 20 ڕۆژی ڕابردووی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری سلێمانی بەشێوەیەكی ئارام بەڕێوەچووە و سەرپێچییەكانی پرۆسەكەش بەبەراورد لهگهڵ هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمان كەمتر بووە.
بەگوێرەی ئامارەكانی لیژنەكە لەماوەی 20 ڕۆژی ڕابردودا 13ڕووداوی جۆراو جۆر و بریندار بون تۆمار كراوە ، هێزەكانی پۆلیسی هاتوچۆش 296 بەڵگەنامەی شۆفێرانیان بەهۆی سەرپێچی لەكاتی ئەنجامدانی بانگەشەدا گرتووە.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.