هەولێر
سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندیە دپبلۆماسییەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە نووسینگەی خۆی لەناو كۆشكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر قسەی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو كرد.
لە سەرەتای قسەكانیدا سەعدی پیرە هۆكارەكانی دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی روونكردەوە و گوتی: "زۆرجار لایەنەكان و هەندێ جاریش یەكێتی نیشتمانی كوردستان تۆمەتبار دەكرێ گوایە ئەو بۆتە هۆی دواكەوتنی حكومەت. یەكێتی و لایەنەكان هۆكارنین، بەڵكو هۆكار ئەنجامی هەڵبژاردنەكانە بەجۆرێك هیچ لایەنێكی سیاسی پەنجا زاید یەكی نەهێناوە و پێویستی بە هاوپەیمانی هەیە هەروەها یەكێتی و پارتیش بەجیا بەشداری هەڵبژاردنیان كردوە، لایەنەكانی پێشتری ئۆپۆزسیۆن دەیانەوێ بێنە ناو حكومەت بۆیە ئەم حكومەتە هەروا بەئاسانی تەشكیل نابێ."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.