حه‌ما
هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، سه‌رله‌نوێ كۆنترۆڵی زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یان كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له ناوچه‌ی جسر ئه‌س شوغوری خۆرئاوای ئدلێب و ناوچه‌ی سه‌حل خابای باكووری حه‌ما پیشڕهویان تیادا كردبوو.
له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو، محه‌مه‌د ئه‌س ساڵح، ئه‌ندامی ناوه‌ندی میدیای حه‌ما رایگه‌یاند: "دوێنێ كاته‌كانی ئێواره هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن له ناوچه‌كانی سه‌حل خابا و ریفی ئدلێب هێرشی پێچه‌وانه‌یان ده‌ست پێ كردووه و سه‌ركه‌وتوو بوون له كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی شاره‌وانی ئاوار، گونده‌كانی سهلهتی زوهور، مه‌رجی زوهور و فرایكی سه‌ربه ناوچه‌ی جسر ئه‌س شوغور، له‌گه‌ڵ گوندی مه‌نسوره‌ی باكووری سه‌حل خابا".
ساڵح، باسی له‌وه‌ش كرد كه "هێزه كانی ئۆپۆزسیۆن له زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستی دابوون پێشڕه‌وی كردووه، هه‌روه‌ها گوندی فۆرۆیان كۆنترۆڵ كردووه كه ده‌كه‌وێته نزیك كه‌مپی سه‌ربازی جورین، كه به گه‌وره‌ترین قه‌ڵای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د داده‌نرێت له سه‌حل خابادا".
هاوكات ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له رۆژی شه‌ممه‌وه هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌کانی جه‌نگی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌ستیان كردووه به بۆردومانی سه‌حل خابا و ناوچه‌كانی خۆرئاوای ریفی ئدلێب.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رچاوه‌کانی نێوخۆیی ناوچه‌كه باس له هه‌ڵاتنی گوندنشینانی خۆرئاوای سه‌حل خابا ده‌كه‌ن كه زۆربه‌یان لایه‌نگری رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌دن.
یه‌كه‌كانی سه‌ربه رژیمی سووریا، دوێنێ ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر هه‌ندێ ناوچه‌ی سه‌حل خابادا.