قاھیرە
گەواھیدەرانی بۆردمانکردنەکە بەئاژانسی ئانادۆڵ-یان گوتووە " فڕۆکەکان بۆمبیان بەردایەوە بەسەر ناوچەی ئەلتەومە لەخۆرئاوای شاری شێخ زوبەید، بەڕاستی ژیان لەم ناوچەیە پڕ مەترسییەو خەڵکی دۆش داماون بەدیار رووداوەکانەوە"
سوپای میسر سەرباری راگەیاندنی ھەواڵەکە، بەڵام ھێشتا نەیگوتووە ئەو چەکدارانە سەر بەچ گروپ و رێکخراوێکن کە بۆردمانکراون.
پێشتر وا بڵاوکرایەوە ئەو چەکدارانەی بەر ھێرشەکەی سوپای میسر کەوتوون، بە تەمابوون موشەک بنێن بە ئیسرائیلەوە، بەڵام سوپا ئەو قسانەی بەدرۆخستەوە.