تاران
سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالکی بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی سیاسی و ئابووری گەھیشتە شاری تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەلایەن وەزیری وزە حەمید چیتچییان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیر عەبدوڵاوە پێشوازیکرا.
بڕیار وایە سبەی پێنجی کانوونی یەکەم سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالکی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران حەسەن رۆحانی و وەزیری دەرەوەی محەمەد جەواد زاریف کۆببێتەوە.
ھەروەھا بریارە نوری مالکی سێ رۆژ لە ئێران بمینێتەوە و دوای دیداری لەگەڵ سەرکۆماری ئێران، بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی ئایینی سەردانی شاری مەشھەد دەکا و رۆژی ھەینی دەگەریتەوە بەغدا.
دوای دەست بەکاربوونی حەسەن رۆحانی وەک سەرکۆماری ئێران، سەرۆکوەزیرانی عێراق نوری مالکی یەکەم جارە سەردانی تاران دەکا.