Aynur Ekiz,Muhammet Ali Kemal
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ''خەمی سەرەکی ئەوانەی لە کۆشکە شووشەییەکانەوە بە بێ زانیاریی بڕیار لە ئێمە دەدەن، ئەوەیە کە لە شارە گەورەکان و لەو شوێنانە چوونەتە دەرەوە کە وایاندەزانی رزگاریان کردووە و تەنھا ھی خۆیانە. ئەوانەی کاتێک کە دێتە سەر باسی قسە، شەعبەویبوون بە ھەموو کەس دەفرۆشنەوە، ناتوانن ئەوە بخەنە ناو ناخی خۆیانەوە کە لەگەڵ گەلدا بە ھەمان رێگەدا بڕۆن، لە ھەمان شوێندا دانیشن و بچنە ھەمان ئەو گۆڕەپانانەی کە گەل بۆی دەچێت''.
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "ئایا کاری لەوە بەتاڵتر ھەیە لە ماڵی خۆی دانیشێت کە لە نھۆمی ٣٠-٤٠دایە، تەنانەت ناوی دراوسێیەکەشی نازانێت و باس لە کولتووری گەڕەکەکەیان دەکات؟ ئەوانەی بۆ یەکجاریش بێت لە ژیانیاندا زۆپای لە زستاندا دانەخستووە بۆ گەمکردنەوە. لە ھەر بارانێکدا سەربانەکەی دڵۆپەی نەکردووە، بەڵام باس لە مەینەتی ژیانی ئەو کەسانە بکات کە لە گەڕەکی زیادەڕۆییەکان دەژی جگە لە ریا ھیچی دیکە نییە. ئیدی ئەو کەسانە لە بەرژاو ناگرم و ناگرین کە لە ژیانیاندا درەختێکیان نەناشتووە و ئاوی تەنھا درەختێکیان نەداوە و خۆیان بە ژینگەپارێزترین کەس لە جیھاندا دەزانن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "لە ناوەندی کولتووری ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ پرۆژە پێشکەش بکەن، رۆژی دواتر ژووری ئەندازیارانی بیناسازی یەکسەر لەسەر ئەم پرسە موراجەعە دەکەن. چیتان کردووە تا ئەمڕۆ؟ ئەوەمان پێڵێن. موراجەعەی ھەرکوێیەک بکەن، دەبێت ئەوە بزانن کە ئینشائەڵڵا ٢٠١٩، ساڵی تەواوکردنی پرۆژەی گەورەی بینای ئۆپێرا دەبێت. بە ئارەزووی خۆتان ئەملاو ئەولا بکەن، چی دەکەن بیکەن".