Hemın Othman Mohammed
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئیندۆنێزیا، جۆکۆ ویدۆدۆ کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوانیان کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە شێوەیەکی داخراو بە رووی میدیاکاندا بەڕێوەچوو، هەردوو سەرکۆمار بەشدارییان لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی وڵاتەکانیاندا کرد.
رێورەسمی واژووکردنی ژمارەیەک رێککەوتننامە لە نێوان تورکیا و ئیندۆنێزیادا بە ئامادەبوونی هەریەک لە ئەردۆغان و ویدۆدۆ دەبێت و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش سازدەکەن.