İlkay Güder,Rewa Mahmut Hasan
31 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2017
باکو-AA
دوای ئەوەی کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە سەردانێک گەیشتە باکوی پایتەختی ئازەربایجان و بە رەسمی لە لایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیلهام عەلییێڤ پێشوازی لێکرا و کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵیان ئەنجام دا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی هاوبەش رێکخرا.
سەرەتا ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە ئەمرۆ و دوێنێش لە چاوپێکەوتنەکانیدا لە نێوان وەفدی تورکیا- ئازەربایجان جەختیان کردۆتەوە لەسەر دۆستایەتی و برایەتی و بەرزکردنەوەی ئاستەکەی و ئاماژەی بە گرنگی کەوتنە کاری هێڵی قەرس-تبلیسی-باکو دا و دووپاتی کردەوە کە بینینی ئەو ئەنجامە بۆیان دڵخۆشکەرە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە دوێنێ گەشتێکی ١٥ خولەکی بە رێگەی ئاسنیندا کردووە و گوتی:
"هاووڵاتییانمان، خەڵکەکەمان دەمانەوێت ئەو رۆژانەش ببینین کە نەک تەنیا لە قەرسەوە دەچنە باکو، بەڵکو دەچنە پەکین و لەوێوە بۆ لەندەن دەتوانن بڕۆن. ئێمە دەبینە خاوەنی نزاکانی ئەوان. لەم رێیەوە بۆ ئێوە و براکانمان سوپاسی هەموو ئەو ئەندازیار و بەڵێندەرانە دەکەم کە تا ئەمڕۆ لە کۆمپانیاکاندا کاریان کردووە، لێرەوە سوپاسی هەموولایەک دەکەین کە لەم پرۆژەیەدا دەستیان هەبووە. هیوادارم پرۆژەکە ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ هەموولایەک. هاوکات هیوادارم کۆبوونەوەی ئاستبەرزی ستراتیجی خێرداربێت".
لە ئێستادا کۆبوونەوەی ئاستبەرزی ستراتیجی بەردەوامی هەیە لە نیوان شاندی هەردوو وڵاتدا.