Hemin Hüseyin
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
هه‌ولێر - AA
شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی ئه‌و حزبه، فازڵ میرانی سه‌ردانی باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كرد و له لایه‌ن ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، عه‌لی باپیر و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی پێشوازییان لێكرا و له كۆبوونه‌وه‌دان.
دوای رووداوه‌كانی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر پەیوەندییەکانی نێوان کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان ساردی تێكه‌وتبوو و تا ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەکی فه‌رمیی له‌نێوانیاندا نه‌بووه و پێشبینی ده‌كرێت به‌و سه‌ردانه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ئاسایی ببێته‌وه.