بەغدا
بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئێوارەی دوێنێ سەلیم جبووری سەردانی حەیدەر عەبادی کردووە و هەردوولا باسیان لە رەوشی سیاسی و تەناهی و پڕۆسەی سەربازی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە هەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و ئەنبار کردووە.
هاوکات باسیان لە چۆنیەتی دەرفەت رەخساندن بۆ هاووڵاتییانی مووسڵ کردووە، تا بتوانن بەشداری لە پڕۆسەی ئازادکردنەوەی پارێزگاکەدا بکەن.
هەر بەپێی بەیاننامەیەکە هەردوولا رۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیان بۆ چاودێری کردنی، کاری حکوومەت و دروست کردنی هەماهەنگی لەنێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێ کردن بەگرنگ زانیوە.