Ramal Abdullah Mahmood
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 06 تەمووز 2017
قەرس – AA
پارێزگاری قەرس، رەحمی دۆغان رایگەیاند کە بە پشتیوانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی، هێزە ئەمنییەکان توانیوویانە لە قەزای کاغزمان پێنج چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بکوژن و دوو چەکداریش بە برینداری هەڵاتوون.
رەحمی دۆغان لە لێدوانێکیدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند "تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و فەرماندەیی گشتیی جەندرمەی قەرس بەیانی ئەمڕۆ شوێنی ژمارەیەک چەکداری پەکەکەیان لە دۆڵی سەسڤێرەنی ناوچەی چەمچەی گوندەواری قەزای کاغزمان دیاری کرد".
پارێزگاری قەرس، رەحمی دۆغان سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا دواتر دەستکرا بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لەو ناوچەیە بۆسەر ئەو ژمارە چەکدارە و، گوتی: "کاتژمێر ٠٦:٣٠ ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆسەر ئەو حەوت چەکدارەی پەکەکە ئەنجام درا لە دۆڵی سەسڤێرەنی ناوچەی چەمچە و لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا، پێنج چەکدار کوژران و دوو چەکداری دیکەش بە برینداری هەڵاتن. ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و وشکانی بەردەوامە بە مەبەستی دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو دوو چەکدارە".