Haydar Karaalp,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2018
به‌غدا – AA
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز له‌باره‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری نێوان توركیا و عێراق كه بڕیاره بكرێته‌وه، رایگه‌یاند "كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری (توركیا) له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌بێته هۆی كارئاسانی له بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی".
باڵیۆز فاتیح یڵدز له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ده‌روازه‌ی ئۆڤا كه له به‌رنامه‌دایه له نێوان توركیا و عێراق بكرێته‌وه به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ زۆر كه‌ناڵی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق كۆبووینه‌ته‌وه. كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری په‌یوه‌ندی به په‌یوه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غداشه‌وه هه‌یه. هه‌ست به‌و هاوسه‌نگییه ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه به پێویستی ده‌زانین به ته‌واوی له میانی باجی به‌های سه‌ربار سه‌یری بكرێت و به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌و هاوسه‌نگییه تاوتوێ بكرێت. كردنه‌وه‌ی دووه‌مین ده‌روازه‌ی سنووری (توركیا) له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌بێته هۆی كارئاسانی له بازرگانی و فراوانكردنی رێگاكانی بازرگانی. کارێکی باش نییه جێگره‌وه‌ت نه‌بێت بۆ قه‌باره‌یه‌كی بازرگانی كه ده‌گاته ١٣ ملیار دۆلار".
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاتیح یڵدز راشیگه‌یاند، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی توركیاوه، پێشهاتێكی گرنگه.
فاتیح یڵدز رایگه‌یاند كه هێشتا بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به توانای راسته‌قینه‌ی خۆی نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه كار و گوتی:
"نه‌وتی كه‌ركووك بۆ توركیا و عێراق په‌یوه‌ستێكی گرنگی وزه‌یه. ئه‌و هێڵه‌ی كه‌وتووه‌ته كار، ئه‌و هێڵه‌یه كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێت. هێڵه كۆنه‌كه چاوه‌ڕوانی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌یه. كۆمپانیا توركییه‌كان خواستی خۆیان بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی هێڵه‌كه نیشانداوه. پێویسته بیره نه‌وته‌كانی كه‌ركووك و هێڵی بۆریی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، به‌توانای راسته‌قینه‌ی خۆی كار بكات. ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه په‌یوه‌سته به حكوومه‌تی عێراقه‌وه. نه بیره نه‌وته‌كان به‌وپه‌ڕی توانایانه‌وه كارده‌كه‌ن، نه هێڵه‌كه به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه كارده‌كات. وه‌ك چاره‌سه‌رێكی كاتی ته‌ماشای ئه‌مه ده‌كه‌ین، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گرنگه و رێككه‌وتنی به‌غدا و هه‌رێمیش له‌وباره‌وه گرنگه. كه‌ركووك و به‌غدا پێویستیان به‌و داهاته‌یه كه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت به‌ده‌ستدێت. لێره‌دا باوه‌ڕمان وایه ئه‌گه‌ر توانای هێڵه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی جاران، په‌یوه‌ندییه‌كانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه دۆخی جاران."