ئیستەنبوڵ
ئهلغان له‌باره‌ی ئه‌و كه‌مپینه‌وه زانیاری دایه په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو و رایگه‌یاند، تا ئێستا به ته‌واوی گشت لایه‌نەکان پاڵپشتی قۆناغلی چاره‌سه‌رییان نه‌كردووە.
راشیگه‌یاند به‌هۆی راپرسییهكانهوه چاودێری پاڵپشتی كۆمه‌ڵگە ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌و قۆناغه له لایه‌ن چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵگەی مه‌دەنی و چه‌ند پارتێكی سیاسی پاڵپشتی نه‌كراوه.
ئاماژەی بەوەشکرد کە به‌هۆی چەند رووداوێکەوە وه‌ك گەزی و رووداوه‌كانی 17ی كانوونی یه‌كه‌م و رووداوه‌كانی ئێستای بینگۆل و هه‌كاری و دیاربه‌كر، بووەته هۆی ئه‌وی خه‌ڵك ئاشتی له‌بیرچێته‌وه.
ئه‌لفان له‌باره‌ی كه‌مپینه‌كه‌ی پاڵپشتی قۆناغی چاره‌سه‌ریی، ئاشكرایكرد كه چاڵاكییه‌كانیان له مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا كۆتایی وه‌رزی هاوین به‌رده‌وام ده‌بن.
ئهلغان ئه‌وه‌ی بیرخسته‌وه كه پڕۆژه‌ی قۆناغی چاره‌سه‌ریی گه‌وره‌ترین هه‌نگاوه له مێژووی كۆماری توركیا و ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی توركیا دان به ناسنامه‌ی كورد بنا و هه‌ماهه‌نگی دیموكراسی له‌گه‌ڵ كورد بكا.
ئهڵغان پێیوایه كه چەند رووداوێکی ئه‌م دواییه به مه‌به‌ستی "بهڕێلادانی قۆناغی چاره‌سه‌ریی" ئه‌نجامدراوه و ئه‌وه‌ش پاڵپشتی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی له پشته.
رۆژنامەنووس فهدیمه ئۆزكان رایگه‌یاند كه توركیا به گشت جیاوازییه‌كانییه‌وه زۆر نزیكبووەته له ده‌ستەبه‌ركردنی ئاشتی، به‌ڵام به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانه‌كان به بیانووی كۆبانێ و كوشتنی خه‌ڵك قۆناغی چاره‌سه‌ریی دەخرێتە ژێر مه‌ترسییه‌وه.