كه‌ركووك - مه‌روان عانی
عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌ی ئۆپاراسیۆنی دیجله، رایگه‌یاند ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له ته‌قینه‌وه‌یه‌ی بۆمبێك به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی له باكووری شاری دیاله 9 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 تریش برینداربوون.
له‌مباره‌یه‌وه فه‌ریق روكن زه‌یدی له لێدوانێكی تایبه‌تی به ئانادۆڵ ده‌ڵێت:" ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان له‌باكووری شاری دیاله، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 5ی سوپای عێراق بۆمبێك به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانمان ته‌قیه‌وه و له ئه‌نجامدا 9 سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستدا و 11 تریش برینداربوون".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیشیدا عه‌بدولئه‌میر زه‌یدی فه‌رمانده‌ی ئۆپاراسیۆنی دیجله گووتی:" من و فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 5 له‌و هێرشه به‌سه‌لامه‌تی رزگاربووین".