10 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2020
ئیدلب - AA
له‌ئاكامی هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب، ١٧ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژران.
خانه‌ی چاودێرییكردنی فڕۆكه‌كان كه سه‌ربه هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه، بڵاویكرده‌وه فڕۆكه جه‌نگییه‌کانی رووسیا و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د، ئێوارەی دوێنێ هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له كەفر نوران، كه‌فر ناها، جه‌معیه‌ت، ره‌حال، شێخ عه‌لی، ئۆروم سوغرا و ئه‌تاریب له بازنه‌ی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب له سنووری حه‌له‌ب ئه‌نجامداوه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی به‌رگریی شارستانیی ئیدلب (كڵاو سپییه‌كان) وه‌رگیراون، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كاندا له كەفر نوران نۆ كه‌س و له شێخ عه‌لی سێ كه‌س و له ئۆروم سوغرا دوو كه‌س و له ئه‌تاریب سێ كه‌س كوژراون.
هاوكات له‌و هێرشانه‌دا لانیكه‌م ٣٠ مه‌ده‌نی دیكه برینداربوون.