واشنتۆن
گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی ئه‌مریكا ئالیستهیر باسكی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه توركیا هاوبه‌شێكی گرنگی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه نێوده‌وڵه‌تییه‌یه كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش پێكهێنراوه، خۆشحالین كه توركیا له زۆر خاڵدا هه‌وڵی به‌رجه‌سته‌ی داوه بۆ هاوكاری كردنی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسكی وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه كه پاش په‌لاماره تیرۆریستییه‌كه‌ی سروچ له توركیا ده‌گیرێن به‌وه‌ی به‌پێی پێویست به‌ره‌نگاری رێكخراوی تیرۆریستی داعش نه‌بووەته‌وه و لەو بارەیەوە گوتی: "توركیا هاوبه‌شێكی گرنگە له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا".
باسكی ستایشی توركیای كرد كه به میوانداری كردنی نزیكه‌ی دوو ملیۆن ئاواره هاوكاری مرۆیی گەیاندووە و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا رۆڵی هه‌بووه.
گوتیشی: "توركیا هاوبه‌شێكی گرنگە له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعشدا. به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌و هه‌وڵه به‌رجه‌ستانه‌ی توركیا ده‌ڕوانین كه له زۆر خاڵدا پێشكه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كردووه. توركیا، میوانداری به‌رنامه‌ی مه‌شق و راهێنانی ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌وی سووریا ده‌كات. له هه‌مان كاتدا هه‌نگاوی زۆر گرنگی ناوه بۆ به‌رگرتن له لێشاوی چوونی شه‌ڕڤانانی بیانی تیرۆریست بۆ سووریا. لێشاوی شه‌ڕڤانانی بیانی تیرۆریست ته‌نیا كیشه‌یه‌كی توركیا نییه، له‌به‌رئه‌وه له‌گه‌ڵ توركیا و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ماندا به‌تایبه‌تی ئه‌ورووپییه‌كان له نزیكه‌وه كارده‌كه‌ین".