Tevfik Durul,Zuhal Demirci,Tuğçenur Yılmaz,Ramal Abdullah Mahmood
25 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، فه‌ڵه‌ستین و قودس هێڵی سووری توركیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، ریاز مالیكی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبەشی ئه‌نجامدا.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه‌یان كردووه كه فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له توركیا ده‌یخوازن، گوتی: "ئێمه وه‌ك توركیا هه‌میشه له‌گه‌ڵ خوشك و برا فهڵهستینییهكانمان بووین. فه‌ڵه‌ستین و قودس هێڵی سووری ئێمه‌ن".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به تیشك خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی دۆزی ره‌وای فه‌ڵه‌ستین و قودس ته‌نها له ناوچه‌كه‌دا نا به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش داكۆكی لێ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ر دۆزی فه‌ڵه‌ستین دووجار لووتكه‌ی نائاسایی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی-یان به‌ستووه و ئه‌م دۆزه‌یان خستۆته رۆژه‌ڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌وان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پلاتفۆرمی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری گرنگ بدات له‌باره‌ی فه‌ڵه‌ستینه‌وه.
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه توركیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانیكردنی فه‌ڵه‌ستین و گوتی: "ئه‌گه‌ر هه‌موو كه‌س واز له‌و دۆزه بهێنێت ئێمه (هه‌ر) واز ناهێنین".