Furkan Güldemir,Mohammed Baqi Hussein
27 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2017
به‌یروت - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری رایگه‌یاند، دۆزرینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ چه‌كه‌كانی حزبوڵڵا كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێیان دراوه، بابه‌تێكی ناوچه‌ییه و لوبنان له‌وباره‌وه هیچ كارێكی پێناكرێت.
سەعد حه‌ریری له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤارێكی سعوودی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، ئێران به‌ده‌ستی حزبوڵڵا له لوبنان گێره‌شێوێنی ئه‌نجامده‌دات و گوتی: "دۆزرینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ چه‌كه‌كانی حزبوڵڵا كه له لایه‌ن ئێرانه‌وه پێیان دراوه، بابه‌تێكی ناوچه‌ییه و لوبنان له‌وباره‌وه هیچ كارێكی پێناكرێت".
سەعد حه‌ریری گوتی: "حزبوڵڵا توانایه‌كی نییه له‌باره‌ی وڵات به‌ڕێوه‌بردنه‌وه. هێزی حزبوڵڵا له‌و چهكانهوه دێت، كه ئێران پێیداوه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، سه‌عد حه‌ریری كاردانه‌وه‌ی دژ بە لێدوانەکانی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی نیشان دا كه رایگه‌یاندبوو، بێ ده‌ستوه‌ردانی ئێران له لوبنان ناتوانرێت بڕیاربدرێت و گوتی: "روحانی ناتوانێت ده‌ست وه‌ربداته ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت له لوبنان ئه‌نجامیبده‌ین".
سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان، راشیگه‌یاند كه له روونكردنه‌وه تونده‌كانی سعوودیه له‌باره‌ی لوبنان و ئێرانه‌وه تێده‌گات و ره‌واییان پێده‌دات و گوتی: "به‌تایبه‌تی كاتێك حزبوڵڵا یاری به سه‌قامگیریی ناوچه‌كه و كه‌نداو ده‌كات، مافی خۆیانه رێوشوێن دژی ئه‌مه بگرنه‌به‌ر".
ناوبراو له‌باره‌ی جه‌نگی سووریاوه كه به‌رده‌وامه رایگه‌یاند، "ده‌ستوه‌ردانی رووسیا له سووریا، په‌یوه‌ندیی به رووخاندنی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه نییه. كاتێك ئێران له سووریا شكستی هێنا، داوای ده‌ستێوه‌ردانی رووسه‌كانی كرد".