ئهسترههان
سه‌رۆكی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌كه‌ونه كه‌ناری ده‌ریای قه‌زوین چواره‌مین لوتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له شاری ئهسترههانی روسیا به‌ست.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆكی وڵاتی روسیا ڤلادمیر پۆتین، سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان ئیلهام ئه‌لیێڤ، سه‌ركۆماری ئێران حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی كازاخستان نورسوڵتان نهزاربایڤ سه‌رۆكی توركمه‌نستان، گوربانگولی بێردی موههمهدۆڤ له چوارچێوه‌ی تاوتوێی باری یاسایی ده‌ریای قه‌زوین به‌شداربوون.
له دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی وڵاتان له باره‌ی دامه‌زراندنی سه‌رچاوه‌ی بایلۆژی قه‌زوین و ئاڵوگۆڕی زانیاری له كاتی نائاسایی رێككه‌وتنامه‌یان واژوو كرد.
لایه‌نه به‌شداربووه‌كان له‌سه‌ر هه‌بوونی هێزی سه‌ربازی ته‌نها پێنچ وڵات له ده‌ریای قه‌زوین و هه‌ماهه‌نگی پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه رێككه‌وتن.
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی كه‌ناری ده‌ریای قه‌زوین له ساڵی 2002 له ئاشكهبات و دووه‌میان له ساڵی 2007 له ته‌هران و سێیه‌میان له ساڵی 2010 له باكو ئه‌نجامدرا بڕیاریشه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووش له كازاخستان ئه‌نجام بدرێ.