Muhammet Ali Kemal
19 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2017
ساینت لویس- AA
هاووڵاتییە رەشپێستەکانی دانیشتووی ویلایەتی میسوری ئەمریکا، کاردانەوەیان بەرامبەر بە بڕیاری بێتاوانیی ئەو کارمەندەی پۆلیس نیشاندا کە ٦ ساڵ لەمەوبەر گەنجێکی رەشپێستی کوشت و داوای ئازادکردنی ئەو کەسانەیان کرد کە لەمیانی خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون.
سەدان خۆپیشاندەر کە لە بەردەم ناوەندی دەستبەسەرکردن لە ساینت لویس کۆببوونەوە، داوای ئازادکردنی ئەو ١٢٠ کەسەیان دەکرد کە لە میانی خۆپیشاندانەکانی دوو رۆژی رابردوودا دەستگیرکراون، ئازاد بکرێن.
لای خۆیشییەوە پۆلیس ئاشکرایکرد ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکاندا دەستگیرکرابوون، ئازادکراون.
هاوکات رێکخەرانی خۆپیشاندانەکە، ئاماژەیان بەوەکرد خۆپیشاندانەکان ئەمڕۆش درێژەیان دەبێت.