Muhammet Ali Kemal
29 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2017
باکو- AA
سوپای ئازەربایجان مانۆڕێکی بە بەشداریی یەکە مووشەک و تۆپهاوێژەکان، دەست پێکرد.
بە پێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە لایەن وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجانەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوەکراوە کە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای یەکە تۆپ و مووشەکهاوێژەکان، مانۆڕەکەیان ئەنجامداوە.
لە مانۆڕەکەدا ئەو ئامانجانە پێکران کە وەک نموونەی ئامانجی دوژمن دانرابوون و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بەشدارییان پێکرا.