سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما رایگەیاند كە ناخوازێت سكانداڵی گوێگرتنی NSA ببێتە هۆكاری تێكچونی پەیوەندی دۆستانەی نێوان خۆی و مێركل.
ئۆباما لە میانەی لدوانێكی تایبەتیدا بۆ كەناڵی ZDF ئاشكرایكرد كە هەموو كات پەیوەندیەكی نزیكیان هەبووە لەگەڵ مێركڵدا و خاوەنی پەیوەندیەكی دۆستانەی متمانە پێكراون و نایەوێ رێگە بەوە بدا بەهۆی رووداوی گوێگرتن لە پەیوەندیەكان زیانی بە پەیوەندیەكان بگا. لەكاتێكدا ئۆباما بەڵێنی دوبارە نەبوونەوەی گوێگرتن لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكان دا، هاوكات خۆی بەدوور گرت لە باسكردنی روداوەكانی ساڵانی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٤.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو