Muhammet Ali Kemal
23 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانیدا کە بەسەردانێکی فەرمی لە تورکیایە، کۆبوویەوە.
کۆبوونەوەکەی نێوانی چاوشئۆغڵو و نێچیرڤان بارزانی کە لەوەزارەتی دەرەوە بەشێوەیەکی داخراو بەرێوەچوو، ماوەی 45 خولەکی خایاند.
لەکۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بابەتە ناوچەییەکان و دوایین پێشهاتەکان تاوتوێکران.
لەمیانەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا نێچیرڤان بارزانی لەئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم کۆبوویەوە و وا بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ لەلایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتە رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازیی لێبکرێت و کۆبوونەوەیەک سازبکەن.