Sangar Hamad Azeez
19 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2016
واشنتۆن
وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جۆن کێری نیگەرانی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە بابەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە میسر .
لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی ئەو پێشێڵکارییانەی كە لە میسر لە بارەی مافەکانی مرۆڤەوە ئەنجام دەدرێن وهەروەها بڕیاری داخستنی ناوەندی ئەلنەدیم بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ و ستەملێکراوان ،وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کێری رەخنەی لە بڕیاری حکوومەتی مسیر گرت و هاوکات نیگەرانی خۆی نیشاندا لە بارەی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی رابردوو لەو وڵاتە.
ھەروەھا کێری گوتی:"بڕیاری داخستنی ناوەندی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بریتیە لە رێ خۆشکردن بۆ زیندانیکردنی سیاسەتمەداری ئۆپۆزسیۆن، رۆژنامەنووس، چالاکوانانی مەدەنی و کەسانی بێتاوان، پێویستە حکوومەتی میسیر واز لەو فشارانە بهێنێت".