هه‌ولێر
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی له‌یادی رووخانی رژێمی به‌عسی عێراق له 9 ـ 4 ـ 2003 په‌یامێكی راگه‌یاند كه له‌سایتی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: "هه‌رچه‌نده هێمای وه‌رچه‌رخان له ڕژێمی دیكتاتۆرییه‌وه بۆ دیموكراسی له سه‌رتاسه‌ری عێراق له ساڵی 2003 ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان نزیكه‌ی په‌نجا ساڵ پێش ئه‌و به‌رواره هه‌وڵی به‌رده‌وامیان دا كه دیموكراسی له عێراق بهێننه دی، جه‌نگی ئازادیی عێراق به سه‌ركردایه‌تیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌رتیانیا له ساڵی 2003 كۆتایی به ڕژێمی دیكتاتۆری به‌عس و سه‌دام حسێن هێنا. له‌و ڕۆژه‌وه سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی كوردستان چالاكانه هه‌وڵیان داوه سیسته‌می حكومڕانی له عێراقدا بگۆڕن له ڕێی ده‌ستووری نوێی عێراق و ئه‌و یاسایانه‌ی تا ئێستا داڕێژراون. ده‌ستوور و یاسا بنه‌مای پێكه‌وه‌ژیانی هاووڵاتی و گه‌لانی عێراقن. ڕێزگرتن لێیان واته پابه‌ندی به‌و ڕێكه‌وتنه نیشتیمانییه‌ی له ساڵانی 2004 و 2005 دا بووه بناغه‌ی ده‌ستوورى نوێى عیراقنوێنهرانی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و عێراق له سه‌ر ئه‌و ڕاستییه كۆك بوون كه چیتر ده‌سه‌ڵات له وڵاته‌كه‌دا مه‌ركه‌زی نه‌بێت."
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا باسی ئه‌و زوڵم و زۆرداریه ده‌كا كه له‌سایه‌ی رژێمی به‌عسه‌وه ده‌رهه‌ق به گه‌لی كورد كراوه و ده‌ڵێ: "ڕابردووی تاڵ و پڕ كاره‌سات و كوشتار له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى، عێراقی زه‌نگینی كردبووه دۆزه‌خ. كه‌م كه‌س خه‌یاڵی بۆ چاره‌سه‌ری گونجاو و درێژخایه‌ن ده‌چوو، گه‌لی كوردستان تووشی جه‌نگ له دوای جه‌نگ بوو. زۆربه‌ی ڕێگه‌وبان و پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه له كوردستاندا به مه‌به‌ستی سه‌ربازی بوون. كوشتار و ئه‌شكه‌نجه به‌و مه‌به‌سته بوو كه نه‌ك ته‌نها ژێرخانی ئابووریی وڵات له به‌ر یه‌ك هه‌ڵبوه‌شێنن، به‌ڵكو هه‌لومه‌رجی ژیان له كوردستان نه‌هێڵن. داڕشتن و پیاده‌كردنی سیاسه‌تی ئه‌نفال لوتكه‌ی نه‌هامه‌تی بوو له مێژووی پێكهوهژیانماندا له عێراق.كاتێك نوێنه‌رانی كوردستان له به‌غدا به‌شداری سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بوون له سه‌ر بنه‌مانی فیدراڵی، دیموكراسی و فره‌یی، هیوایان به‌خشیه خه‌ڵكی هه‌رێم و عێراق كه ڕابردوو دووباره نابێته‌وه. سیاسه‌تی نكۆڵی، چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و سه‌ربازگه‌ری له فه‌رهه‌نگی سیاسیی عێراقی نوێ‌دا جێی نابێته‌وه."
له‌باره‌ی قوناغی دوای رووخانی رژێمی به‌عس له عێراق، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێ: یانزه ساڵی ڕابردوومان شایه‌تحاڵی گۆڕنكاریهكی سه‌خته له عێراقدا. سه‌رباری ڕێكه‌وتنمان له سه‌ر ده‌ستوورێكی نوێ، په‌سه‌ندكردنی ئه‌و ده‌ستووره له لایه‌ن چوار له پێنچ ده‌نگده‌ر له سه‌رتاسه‌ری وڵات، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ و پێكهێنانی حكوومه‌تی فیدراڵی هاوبه‌ش، گرفتی سیاسی، شه‌ڕی ئایینی، سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه و ئابڵووقه‌ی بودجه له فه‌رهه‌نگی سیاسیی نوێماندا خۆی زاڵ كردووه. ئێمه ده‌بێت پێكه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی یانزه ساڵ له‌مه‌وبه‌ر گشتمان پێكه‌وه هیوای گه‌وره‌مان به عێراق نوێ هه‌بوو: سیسته‌مێكی سیاسیی نوێ له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی، دیموكراتی، فره‌ییی نوێ‌دا كه گشت پێكهاته‌كانی خۆیان به خاوه‌نی بزانن، مافیان پارێزراو بێت، ژیانیان له مه‌ترسیدا نه‌بێت، هیوایان به ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر هه‌بێت بۆ خۆیان و نه‌وه‌ی ئاینده‌یان."
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی باس له ئایندهی عێراق ده‌كا و ده‌ڵێ: "له یادی ساڵڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام و به‌عسدا، ده‌بێت هه‌موومان چه‌ند چركیهك بووه‌ستین و له خۆمان بپرسین، ئه‌م وڵاته زه‌نگینه به‌ره‌و كوێ ده‌به‌ین؟ ده‌مانه‌وێت نه‌وه‌ی داهاتوو به چ شێوه‌یه‌ك یادی ئێمه بكه‌نه‌وه؟. پێم وایه گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و پیاده‌كردنی بڕگه‌كانی به وه‌فاوه، هه‌لێكی نوێ ده‌دات به گه‌لانی عێراق بۆ پێكه‌وه‌ژیانێكی ئاشتی و بنیادنه‌رانه، با ئه‌م هه‌له له ده‌ست نه‌ده‌ین، با نه‌وه‌ی ئاینده‌مان نا‌ئومێد نهكهیهین."
یازده ساڵ به‌ر له ئێستا و له رۆژی 9 ـ 4 ـ 2003 له چوارچێوه‌ی جه‌نگی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی بۆ له‌ناوبردنی رژێمی دیكتاتۆری به‌عس له عێراق به سه‌رۆكایه‌تی سه‌دام حوسێن، هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی توانیان رژێمی به‌عس له عێراق برووخێنن و كۆتایی به سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌تی سه‌دام حوسێن و حزبی به‌عس بهێنن.