به‌پێی هه‌ندێ زانیاریی کە دراونەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەو پۆستانه‌ی ئاستەنگی بەردەم پێکهێنانی دیاریكردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌انی كوردستانن. یه‌كلایی بوونه‌ته‌وه و بڕیاره له‌رۆژانی ئاینده په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دانوستانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان كه نه‌یویست ناوی ئاكرا بكرێ، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "له ئێستا سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان. به‌جۆرێك یه‌كلای بۆته‌وه. ماوه‌ته‌وه سه‌ر چه‌ند وه‌زاره‌تێك ئه‌وه‌ش له‌رۆژانی داهاتوو یه‌كلایی ده‌بێته‌وه."
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: "تا پێش كۆتایی مانگی شوبات په‌رله‌مانی كوردستان. سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆسته‌كانی تر بكه‌وێته پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.