رۆژی سێ شه‌ممه 31ی كانوونی یه‌كه‌م، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پرسی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ی تاوتوێ كرد. دواتر بەزۆرینەی دەنگی بڕیاری به‌پارێزگاكردنی ئه‌و شاره‌ی ده‌ركرد.
کاربەدەستانی هەڵەبجە پێشوازیی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق سەکەن.
خدر كه‌ریم سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به گرنگ ده‌زانین، هیوادارین به‌زووترین كات رێوشوێنه ئیداریی و ته‌كنییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بێ. ئێستا هه‌ڵه‌بجه گرفتی ئیداریی و بینای و دانیشتوانی نییه، ئه‌گه‌ر كاره‌كانی دیکەی زوو جێبه‌جێ بكرێن، ئه‌وا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئاهه‌نگی به‌پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه ده‌گێڕین."
شاری هەڵەبجە، كەوتۆتە 83 كیلۆمەتر لە باشووری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی. رووبەری خاکەکی 1599 كیلۆمەتر دووجایە. زیاتر ٩% ن رووبەری پارێزگای سلێمانی پێكدەهێنێ.
ئەوکاتەی هەڵەبجە دەبێتە پارێزگا، هەر یەکە لە قەزاکانی سەیدسادق، پێنجوێن، شارەزوور دەخرێنە سەر ئەو پارێزگایە و بەوەش رووبەرەکەی دەبێتە ٣٦٠ کیلۆمتر دووجا. هەروەها ژمارەی دانیشتوانیشی دەبنە ٣٣٧ هەزار و ٥٩٩ کەس.
هەڵەبجە بەدێژایی 75 كیلۆمەتر، هاوسنوورە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران. ساڵی 1889 بووە بە قەزا بەپێی ئەو بەروارەش بێ پاش نەجەف هەلەبجە كۆنترین قەزایە لە عێراق.
ساڵی 1999 پەرلەمانی كوردستان، بڕیاری بە پارێزگاكردنی ئەو شارەی دەركرد. بەپێی دەستووری هەمیشەیی عێراقیش هەر یاسایەک پەرلەمانی کوردستان بەر لە رووخانی رژێمی سەدام حوسێن لە ساڵی ٢٠٠٣ پەسەندی کردبێ، ددان پێدانراوە.
له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی بڕیاری به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه، هه‌رێمی كوردستان له سێ پارێزگاوه بوو به چوار پارێزگا و عێراقیش دەبێتە ١٩ پارێزگا.