هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له په‌رله‌مانی كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجام دا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، عیزه‌ت سابیر به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه له‌باره‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی وه‌به‌رهێنانی كوردستان بوو هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نه‌ناردنی بوودجه‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌غداوه".
سه‌باره‌ت به ره‌شنووی بوودجه‌ی ئه‌مساڵی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مان گوتی "پڕۆژه‌كه ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی كراوه، خراپترین پڕۆژه‌یه له 10 ساڵی رابردوودا چونكه سلفه و تواناسازی و پاره بۆ پرۆژه‌ی گشتوكاڵی تێدا نییه".
گوتیشی "هه‌وڵ ده‌ده‌ین، له هه‌فته‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی كۆببینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به‌و پڕۆژه‌یه بكرێ كه ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه. چونكه له 2014 بوودجه نه‌هاتووه، ئه‌وه له 2015 واهه‌ست ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر نه‌كه‌ینه‌وه بۆمان نانێرن".
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "راسته قه‌یرانی دارایی هه‌یه له هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی وا كه چه‌ند سێكته‌رێكی گرنگ بێ به‌ش كراون، پێویسته قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت".
گوتیشی "ئێمه شه‌ڕی گه‌وره‌مان له‌ناو مۆنیۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه شاره‌كه بوودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێ كه‌چی له‌م ره‌شنووسه هیچی تێدا نییه هه‌روه‌ها كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێم بێ به‌شكراوه و پاره‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كراوه، بۆ تازه دامهزراوانیش پاره دابین نه‌كراوه، له‌كاتێكدا حكوومه‌تی عێراق نزیكه‌ی 40 هه‌زار كه‌سی پلان داناوه بۆ دامه‌زراندن، بۆیه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌مه‌وه، كه له 10 ساڵی رابردوودا پڕۆژه بوودجه‌ی وه‌ها خراپ له كوردستان ئاماده نه‌كراوه".