خۆپیشاندانەکانی لە دژی حکوومەت لە ببوداپێستی پایتەختی هەنگاریا بەردەوامە.
لە خۆپیشاندانەکەی بوداپێست کە لەلایەن رێکخراوە مەدەنیەکانەوە لە ژێر ناوی "کۆماری نوێی هەنگاریا" رێکخراوە نزیکەی پێنج ھەزار کەس بەشدار بوون و رێپێوانیان بە درێژایی چەندین کیلۆمەتر دژ بە حکوومەت ساز کرد.
پارێزەر لاتمان تاماس لە گوتەیەکیدا ئاماژەی بە زیانی سیاسەتی ئێستای حکوومەت بۆ وڵات کرد و گوتی: "پێویستە بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی، ئاشکرا کردنی موڵک و سامانی سیاسیەکان و دامەزراندی دەستەی پارێزەرانی ئەورووپا بە هەڵبژاردن، لە لایەن گەلەوە بێت، ھەروەھا پێویستە سەرمایەی وڵات بەشێوەیەکی شەفافیانە بەڕێوەببردرێت".
لە لایەکی دیکەوە، خۆپیشاندەران داوایان کرد خوێندن تا تەمەنی ١٨ ساڵی بە ئیلزامی بکرێت، لە داواکارییەکانی دیکەی خۆپتشاندەران روونکردنەوەی رێککەوتنی وزە لەگەڵ رووسیا و داخستنی سەنتەرەکانی بازاڕ لە رۆژی یەکشەممە و کردنی بە پشووی فەرمی.