کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق، دوێنێ ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤، عەلی قادر سەرۆکی دەستەی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستانی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.
کۆمیسیۆن ئاشکرایکرد، کەسێکی دیکە کە کوردە بۆ جێگرەوەی سەرۆکی لادراوی دەستە دانراوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە، عەلی قادر، لە ئۆفیسی کۆمسیۆنکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لەبارەی لادانی لە پۆستەکەی سازکرد.
عەلی قادر گوتی: "ھەرجارێ ھەڵبژاردن لە کوردستان ئەنجامدراوە، کێشەی لاوەکی بۆ سەرۆکی دەستەی ھەڵبژاردن دروستکراوە و لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە، ئەمجارەیان دانمان بەخۆمانداگرت بۆ ئەوەی ھیچ بیانوویەک نەدەینە بەغدا، بەڵام بەبێ ئەوەی ھیچ سەرپێچییەکی یاسایی لە منەوە رووبدا، یان لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر کارەکانی من پێکھاتووە و راستەوخۆ بڕیاری دوور خستنەوەم دراوە."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو